Sana Barznji - Qzhy Narmt || سه‌نا به‌رزنجی - قژی نه‌رمت 2019

12 بینینه‌كان
K Music
K Music
28 Jan 2020

گۆرانی : قژی نه‌رمت
ووتنی : سه‌نا به‌رزنجی
_____________
قژی نەرمت، وەکوو تاڵی خۆرەتاو
لەسەر قۆڵ و شانی سپی، پەرش و خاو
نەغمەی شیرین، ئاوازی خۆش لە دەنگا
ورشەی سەرنج، لە ناو چاوێکی مەنگا
خاڵێکی کاڵ، نەخشێکی جوان، لە سەر ڕوو
بەژن و باڵات، وردیلە و ڕێك و ھەڵچوو
زەردەخەنەی ئەو ڕووە، ھی ئەو لێوە
فریشتەی ھەست، ھی ئەم دڵە بزێوە
وا لێ ئەکات، بێتە سەما و گۆرانی
بیلەرزێنی تەلی ئاوازی جوانی
درەختەکەی سەر کانییەکەی باخی چەم
پێئەکەنێ، گەڵای ئەڵێن، پڕ بە دەم
لە بیرمانە مناڵ بوون، لە ناو باخا
زەردەی دەمتان ، ئەدا بە پشتی داخا
تۆ بنواڕە، ئەو کانییە، نازدارە
ئێستەش وێنەی ھەردووکمانی تیا دیارە

بینینی زیاتر


0 سه‌رنجه‌كان ڕیزكردن به‌پێی

هیچ سه‌رنجێك نیه‌