watermark logo

navid zardi - tariki (ranja.r.jay remix)

4 بینین
Daily Video
Daily Video
24 Oct 2019

لەپێش ئەوەی
کە چاوەکانت بچنە خەو
بپرسە لە تاریکی شەو
بزانە چۆن منی دیوە
لێی بپرسە بە یادی پرچە رەشەکەت
ھەر وەکو شێت
چۆن تاریکیم ڕاموسیوە
ئەگەر ھات و پێی نەوتی درۆ ئەکا
بۆ ئەوەی بێتە شوێنی من
ڕووپەرمایی بۆ تۆ ئەکا
ئەگەر تۆش بیری من ئەکەی
حەز ئەکەم مۆمێ پێبکەی
بۆ ئەوەی لەگەڵت نەنوێ
تاریکی پێ بەڕێبکەی
لە تەمەنما ، ئەمە ڕەنگە یەکەمجار بێ
وەکو ئەمشەو
وا ئیرەییم بە شەوگار بێ
ئێستە نازانم من چی بکەم
خۆ ئیرەیش ئەبەم بە مۆم
ئەترسم تۆ وا تێبگەی
ئەو زیاتر ئەسوتێ لە خۆم
من و تاریکی و مۆمەکە
سەرپشکبە کاممانت ویست
ئازاد بە کاممانت خۆش ویست
بەڵام ئەبێ لە بیرتبێ
مۆمەکە ئەتاوێتەوە
تاریکی ئەڕەوێتەوە
بەڵام تەنھا شیعری منە
بۆ ئەبەدی لە دڵتا ئەمێنێتەوە.

بینینی زیاتر


هیچ سه‌رنجێك نیه‌