watermark logo

Navid Zardi - Labirt Nakam / unplugged version

6 بینین
Daily Video
Daily Video
24 Oct 2019

‎بیرت ناکەم
‎چۆن بۆم دەکرێ لەبیرت کەم؟
‎چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟
‎چۆن لاپەرەی پاکی سپی
‎-هی ڕابردووی شادی و کپی-
...
‎لوول بدەم و بیشارمەوە
‎بەم دڵەی پڕ ئازارمەوە؟
‎هەر دوێنێ بوو لێرانەدا
‎هەر لەم شوێنە وێرانەدا
...
‎بەڕابواردن ، بە لێو مژین
‎خەندەمان نا سەر لێوی ژین
‎بێ ئازار و بێ پەرۆشی
‎کەوتینە خەو ، خەوی خۆشی
...
‎سا چۆن دەبێ لەبیرت کەم؟
‎چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟
***
‎هێشتا قاقای پێکەنینت
‎چرپە و سکاڵای شیرینت
‎لەبەر گوێم دەزرینگێنەوە
‎هەروا دێن و نابڕێنەوە
...
‎سا چۆن دەبێ لەبیرت کەم؟
‎چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟
...
‎لەبەر گڕی هەناسەمان
‎جۆشی دڵی پڕ تاسەمان
‎دەست و پەنجەی خوای دڵداری
‎دەیداینێ بادەی بەختیاری
‎سا چۆن دەبێ لەبیرت کەم؟
‎چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟
***
‎هێشتا بزەی سەر لێوەکەت
‎هێشتا( دڵکێشيی )شێوەکەت
‎هێشتا کوڵمی خوێنتێزاوت
‎ئاخافتنی گۆشەی چاوت
‎وەک تارمایی لەبەر چاون
‎نەخشی سەر دڵی داماون
...
‎سا چۆن دەبێ لەبیرت کەم؟
‎چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟

بینینی زیاتر

دوواتر



هیچ سه‌رنجێك نیه‌