له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا هێنانی ڤیدیۆ له‌ تۆڕه‌كانی تره‌وه‌ لاده‌بڕیت پێویسته‌ به‌كارهێنه‌ر ڤیدیۆكانی له‌ میكس پله‌ی ئه‌پڵۆد بكات،ڤیدیۆكانی ئێستا و تا كاتی لابردنی هێنان دا ئه‌نرێت ئه‌مێنێته‌وه‌.به‌ڵام له‌ كاتی به‌رده‌ست نه‌بوونی ڤیدیۆكه‌ له‌ میكس پله‌ی بۆ نیشاندان ئه‌وا له‌ میكس پله‌ی ستافه‌كه‌مان ده‌یسڕنه‌وه‌.

یاساكانی به‌كارهێنان

یاساكانی به‌كارهێنانی میكس پله‌ی


میكس پله‌ی خاوه‌ن چه‌ند یاسایه‌كه‌ بۆ به‌كارهێنان و په‌یڕه‌ویان ده‌كات ده‌رچوون له‌ یاساكان ده‌بێته‌ هۆی له‌ ده‌ست دانی هه‌ژماره‌كه‌ت به‌بێ ئاگاداری پێشوه‌خته‌.


ئه‌و جۆره‌ ڤیدیۆیانه‌ی شیاو نین بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ له‌ میكس پله‌ی.


-پۆڕنۆگرافی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌پێدراو نیه‌ له‌ میكس پله‌ی هه‌ر جۆره‌ ڤیدیۆیه‌ك پێمان بگات ڕاسته‌وخۆ ده‌سڕێته‌وه‌ و دووباره‌ بوونه‌وه‌ی هه‌ژمار ئه‌سڕێته‌وه‌ دوای 3 جار له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی خاوه‌ن هه‌ژمار باند ده‌كرێت ناتوانێت دووباره‌ سوودمه‌ندبێت له‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی میكس پله‌ی.


-سووكایه‌تی پێكردن له‌ كه‌سایه‌تی،ئاینی،لایه‌نێكی دیاری كراو به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ میكس پله‌ی ڕیگه‌پێدراو نیه‌.


-هه‌واڵی ناڕاست هیچ هه‌واڵێكی ناڕاست ڕێگه‌پێدراو نیه‌ له‌ كاتی بینینی هه‌ر هه‌واڵێكی ناڕاست ستافه‌كه‌مان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ به‌ دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ ڕاست و دروستی هه‌واڵه‌كه‌.


-به‌سته‌ری زیان به‌خش به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ڕیگه‌پێدراو نیه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕۆگرام و به‌سته‌ری زیانبه‌خس و هاك له‌ كاتی بیتین كردن ڕاسته‌خۆ هه‌ژماری خاوه‌ن ڤیدیۆ ئه‌سڕێته‌وه‌.


-كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری به‌كارهێنه‌ر له‌ كاتی تێبینی كردن هه‌ر به‌كارهێنه‌رێك زانیاری به‌كارهێنه‌رانی تر كۆده‌كاته‌وه‌ به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌وا هه‌ژماری خاوه‌ن ڤیدیۆ ئه‌سڕیته‌وه‌.


-بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی مافی پارێزراو هه‌ر كاتێك سكاڵامان پێبگات سه‌باره‌ت به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی ماف پارێزراو له‌ میكس پله‌ی ڕاسته‌وخۆ ڤیدیۆكه‌ ده‌سڕێنه‌وه‌ به‌بێ ئاگاداری پێشووه‌خته‌.